بانکی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئەمرۆ بانکی ناوەندی بۆ حەواڵە 148 ملیۆن و 768 هەزار و 986 دۆلار، بەشێوەی کاشیش 57 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە.

بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاند کە بۆ حەواڵە 148 ملیۆن و 768 هەزار و 986 دۆلارە، بەشێوەی کاشیش 57 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە کە کۆی گشتیەکەی دەکات 206 ملیۆن و 568 هەزار و 986 دۆلار.

سەرەرای ئەوەش بەهای دۆلار هەر بەبەرزی مایەوە کە بەجۆریک، بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار و 250 دینارە.

ھەواڵی زیاتر