50 هەزار هەلی کاری بڵاودەکرێتەوە

عێراق بەپڕۆژەیەک زیاتر لە 50 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت و هۆكارێکە بۆ کەمکردنەوە بێكاری.

مەحمود لامی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: هەنگاوی جددی لەلایەن حكومەتەوە هەیە بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و دەستی بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی پیشەسازی پتڕۆکیمیایی ئەلنیبراس کردوە.

لە بەشێکی قسەکانیدا مەحمود لامی دەڵێت: پڕۆژەكە داهاتێكی زۆر بۆ وڵات بەدەستدەهێنێت و پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و چیتر پشت بە بەرهەمی دەرەوە نابەستین.

ھەواڵی زیاتر