رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا لە هەولێر، لە پەیامێكیدا كە لە توویتەر بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ: “حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.”
رۆزی كەیڤ نووسیویەتی، “خۆشحاڵم كە بینیم ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیران كۆ بوونەوە، حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.”
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتیشی: “هەنگاوێكی سەرەتایی گرنگە بۆ پێشكەوتن لە پرسە سەرەكییەكان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە.”
لەکۆتایشدا گوتی، هیوادەخوازم كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ پڕۆسه‌ی رێككه‌وتن و ئاشته‌وایی.