تادێت ژمارەی کوژراوەکان لەبەرزبونەوەدایە و سعودییەش هەوڵی ڕاگرتنی جەنگەکەی دەستپێکردوە.
ماوەی نزیکەی مانگێکە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و چەکدارانی محەممەد دەقلو بەناوی هێزی پشتیوانی خێرا، دەستیپێکردوەو تادێت ژمارەی کوژراو برینداران زیاتر دەبێت.
سەندیکای پزیشکانی سودان، نوێترین ئاماری جەنگەکەی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند؛ بەهۆی شەڕی ناوخۆی سودانەوە تا ئێستا 481 کەس کوژراون و 2564 کەسیش برینداربون.
لە نوێترین پێشهاتیشدا، شازادەی جێنشینی سعودییە (محمد بن سەلمان) ڕایگەیاند؛ لەپێناو کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆیی سودان، هەوڵەکانمان دەستپێکردوەو لەئێستادا گفتوگۆ لەنێوان نوێنەرانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لەپێناو ڕاگرتنی جەنگەکە بەڕێوەدەچێت.