گەنجێک برا گەورەکەی دەکوژێت

لە گوندێكی سەر بە شاری هەولێر كەسێك برا گەورەكەی خۆی كوشتووە، بەڵام تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.

عەقید كاروان خۆشناو، بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی (ماستاوە)ی سەر بە ناحیەی (شەمامك) لە سنووری پارێزگای هەولێر، كەسێك بە دەستی برا بچووكەكەی بە چەقۆ كوژرا.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، کاتژمێر شەشی بەرەبەیان برابچووكەكە بە چەقۆ لە پشتەوە لە براكەی داوە و كوشتوویەتی.

تائێستا دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر هیچ راگەیەنراوێكیان سەبارەت بەو رووداوە بڵاونەكردۆتەوە

ھەواڵی زیاتر