هێزەکانی سوپای سوودان لە خەرتوم تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئیسماعیل چۆپان ئۆغڵو باڵیۆزی تورکیا کرد.
هێزەکان پشتیوانی خێرا ڕایگەیاند، “هێزەکانی سوپای سوودان لە خەرتوم تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئیسماعیل چۆپان ئۆغڵو باڵیۆزی تورکیا کرد، رووداوەکە دوای ئەوە روویداوە کە پێشتر هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا هەبوو سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەکە و دەیانزانی باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپادان”.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ئاماژە بەوەشکرد، “توانیویانە باڵیۆز و شاندەکەی بۆ شوێنێکی پارێزراو بگوازنەوە”.