مامەڵەكردنی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر راگیرا.
ئەمرۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا وتی: “ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەكاتەوە كە لە بەرواری(2023/5/7) نووسینگەی پاسپۆرتی (1)یەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەكردنی (دەرهێنان و نوێكردنەوەی)پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت.”
هۆکارەکەشی گەراندەوە کە بەهۆی دانانی ئامێرەكانی كۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ(پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی).
لە کۆتایشدا داوا لە هاووڵاتیان دەكەن ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لە نووسینگەی یەک (دەرهێنان و نوێكردنەوەی) پاسپۆرت دەكەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (2)دووی هەولێر بكەن كە دەكەوێتە سەر شەقامی (150)مەتری ناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر،لە دوای كاتژمێر(1)ئێوارە تاكو (6)ئێوارە.