وڵاتێکی عەرەبی بەخێوکردنی سەگ قەدەغەدەکات

پەرلەمانی میسر پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ قەدەغەکردن و ڕاگرتنی ئاژەڵی کێوی و سەگ.

دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو خانەوادەیەکی بەناوبانگی میسر سەگێکی پیتبوڵیان بەخێوکردوە و لەکاتی سەردانیکردنی بانکدا پەلاماری بەڕێوەبەری بانک دەدات و لەو کاتەوە لە حاڵەتی غەیبوبە (بێ هۆشیدایە).  

پەرلەمانی میسر پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ قەدەغەکردن و ڕاگرتنی ئاژەڵی کێوی و سەگ، لە پڕۆژەیاساکەدا هاتوە، بەخێوکردنی سەگ بەبێ مۆڵەت بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان دەبێت کە بۆ لایەنی جێبەجێکار دیاریکراوە.

ھەواڵی زیاتر