به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم کەمێک نمە باران دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبن .
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممەی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، رایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا هەیە، هه‌روه‌ها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان زیاتر دەبێت، وە لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە .