ئەم ساڵ بارانبارین لە سەرووی نۆڕماڵ دەبێت، ئه‌مەش دەبێتە هۆی دواكه‌وتنی وه‌رزی گه‌رما و هاوین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “وادەی باران بڕانی ئاسایی ساڵانە له 5ى ئایار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیاتر لەو مەودایە وه‌رزى دابارین درێژ ده‌بێته‌وه. ئەو مەودایەی لە وەرزی دابارین کە ماوە لە تەواوی ناوچەکان بارانبارین لەسەرووی نۆڕماڵ دەبێت ئه مەش دەبێتە هۆی وەرزی هاتنی گەرما دوابكه‌وێت”.
هاوکات پێشبینیی دەکەین وەرزی گەرماو هاوینی ئەمساڵ تەمەنی کورت‌تر بێت لە وادەی ئاسایی خۆی، ئەویش بەهۆی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ و درەنگ کۆتایی هاتنی وەرزی دابارین و زوو دەستپێکردنەوەی وەرزی دابارینی 2023 – 2024 پێش وادەی ئاسایی خۆی، کەوادەی ئاسایی خۆی 23 – 9ـیە و به پاییزێکی پڕ باران و شەپۆلەوە دەست پێدەکات و له ساڵانی پێشتر زووتر پەڵە دەدات و وەرزی دابارینی 2023 – 2024 سەخت دەبێت لەتەواوی ناوچەکانمان و دابارین ( باران + بەفر + تەرزە ) دەچێتە سەرووی نۆڕماڵ هەوری ناوازەی ماماتۆس و سۆپه ر سێڵ بونیان دەبێت.