10 هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ئێرانەوە ڕفێندراون
له‌هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ڕفێندراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: شەوی چوارشەممە 19ی4ی2023، سیامەک هەیاسی، خەڵکی بۆکان لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ڕفێندرا.
هەروەها رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش ، ئالان داغدار، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه لە شوێنی کارەکەی ڕفێندراوه.
هه‌ر له هه‌فته‌ی رابردوو، کاوە ساڵحی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفێندراوه.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، کاوە ساڵحی تەمەن42 ساڵ و خێزاندار، لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێگای هەشترود_ مەراغە لەلایەن هێزە مەدەنییەکان لەپێش چاوی کچە نۆ ساڵانەکەی ڕفێندراوه.
لەکاتی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییانەدا، سەرەڕای پشکنینی ماڵەکانیان، هێزەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکە کەسیەکانیش گرتوە وەک لاپ‌تۆپ، مۆبایل و کارتی میمۆرییەکان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌نگاودا هاووه، هه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌ی پێشوودا حەوت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، ئەبوبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی، جەلیل مەولودی و کاوە ئازادی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.