لێژنەی بینینی مانگ یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکات

بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی” جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ” ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩) ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ کۆچی بەرامبەر بە ٢٠⁄ ٤⁄ ٢٠٢٣، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھەروەھا بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکانی کوردستان کۆدەبێتەوە وبەپێی بنەما شەرعیەکان لەناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن وبڕیارلەسەردەستنیشانکردنی ڕۆژی جەژن دەدات.

لێژنەی باڵای بینینی مانگ
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢٠⁄٤⁄٢٠٢٣

ھەواڵی زیاتر