دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی (6)كه‌سی ، كه چه‌كی بانكی سا‌خته‌یان به‌كارهێناوه بۆ دزینی بڕه پاره‌یه‌ك له‌بانكێكی حكومی .
ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنین ، كه دوور‌و نزیك ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه‌و هیچ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و تاوانه‌دا ده‌ستیان نه‌بوه‌و به‌شدار نه‌بوون .
داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره دۆسیانه‌دا بكه‌ن و ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مه‌رامی میدیایی خۆیان به‌كارنه‌هێنن .
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
18ی نیسانی 2023