ئەمڕۆ دوو کەس هێرشیانکردە سەر رۆژنامەنووسێک بە ناوی ئەحمەد مستەفا و لێیاندا، بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هەردوو کەسەکە دەستگیر کراون.
رۆژنامەنووس، ئەحمەد مستەفا لە نزیک قەڵای هەولێر سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێک بووە لەسەر جلوبەرگی کوردی و لەو کاتەدا لەلایەن دوو کەسەوە هێرشکراوەتەسەر خۆی و کامێرامانەکەی.
ئەحمەد مستەفا، رایگەیاند، لە بنکەی پۆلیسی تەیراوە لە هەولێر سکاڵا لەسەر ئەو دوو کەسە تۆمار دەکات.
کەمێک پێش ئێستا، هەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێرەوە دەستگیرکراون و سبەی دەیانبەنە بەردەم دادوەر.