بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، تێیدا گۆڕانکاری لە پۆستێکی باڵای سلێمانی کراوە و ئاماژە بەوە دراوە، عەمیدی هاتووچۆ عومەر نامیق حەسەن، لە پۆستی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم.
ئاماژە بەوەشکراوە” عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس/ پۆلیسی کارەبا/ پۆلیسی گەرمیان پلەی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەتی پێ بەخشراوە”.