ماڵپەڕی ئەکواویزەری تایبەت بە کەشوهەوای جیهانی، پێشبینی دەکات لە دوای ٢١ ی نیسانەوە لە چەند کاتێکی جیاجیادا باران لە پارێزگاکانی هەرێمی ببارێت.
ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات کە لە پارێزگای هەولێر رۆژی ٢١ ی نیسان ئەگەر هەیە یەکەم رۆژی جەژن بێت لە سنووری ئەو پارێزگایە باران ببارێت. لە سلێمانی دوو رۆژ لەسەر یەک باران دەبارێت، ئەوانیش رۆژەکانی ٢٥ و ٢٦ ی نیسانە کە دەکەوێتە دوای جەژنەوە.
لە پارێزگای دهۆک، ٢١ و ٢٥ ی نیسان باران دەبارێت.