زانیاری لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە شیوەی قیست.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانیش ٢٥ مامۆستا مامەڵەی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلیان بە قیست کردووە و ٢٠ مامۆستا ئۆتۆمبێلەیان وەرگرتووە.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند، بەرزترین نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ مامۆستایان دابین کراوە ٢٩ هەزار دۆلارە و بە پێشەکی هەزار دۆلار یان زیاتر مامۆستا دەتوانێت ئۆتۆمبێل رابکێشێت و وتیشی، “ئەگەر پێشەکی زیاتر بدات رێژەی قیستی مانگانەکەی کەمدەبێتەوە.”

ئەوەشی خستەڕوو، قیستی تەواوی راکێشانی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان بە ٥ ساڵ دەدرێتەوە و مامۆستا پێویستی بە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و یەکێتی مامۆستایان دەبێت تاوەکو لە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێل رابکێشێت.

ھەواڵی زیاتر