پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو بێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاویەکان ناوەڕاستى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک.
سبەى بەیانى ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک ناوچەى جیا جیا وە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە.
ئەمەش بارانى 12 کاژمێرى ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە
سلێمانى 1.9 ملم
دهۆک 15.5 ملم
زاخۆ 13.4 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
ئامێدى 8.4 ملم
بامەرنێ 14.8ملم
بارزان 18.4 ملم
بازیان 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 5.8 ملم
هەڵشۆ 4.2 ملم
کانى ماسى 12.4 ملم
مانگیش 16.0 ملم
سۆران 4.2 ملم
تێبینى لە سەنتەرى شارى هەولێر بڕێکى باش باران باریوە بەڵام لە وێستگەکە هیچ باران نەباریوە وە لەبەر ئەوەى ئێستا لە وەرزى بەهارداین بۆیە ئەگەرى باران بارین و هەورە تریشقە و تەزرە بارین ئەگەرێکى کراوەیە لە هەموو ناوچەکان.
1313