سیروان ساڵح ، شارەزای کەشناسی:
والله بەڕێزان شوکرانەو سوجدەی ئەوێ …
ئەزانن بۆ؟
کارەساتێکی گەورەی سروشتی ڕووی تێکردبووین، لەگەڵ هاوڕێیان ئەوپەڕی هەوڵماندا مەسەلەکە گەورە نەکەین تا شەپۆلەکە نزیک ئەبێتەوە بەشایەتی چەند کەشناسێکی بەڕێز…
هەندێ شوێن ئەگەر هەبوو زیاتر لە 200 ملم باران ببارێ تەنها لە 24 کاتژمێردا،
مەترسی جدی هەبوو نەک هەرئەوە بەڵکو کاولکاریش …!
ئەگەر هەبوو زۆربەی گەنم و جۆی جوتیاران خراپ و وێران ببێت، بەهۆی ئەگەری تەرزەی زۆرەوە …!
بەڵام نازانم دوعای کاممان گیرابوو خوای گەورە ئەو کارەساتە گەورەیەی لەسەر سوککردین و بەسەلامەتی تێمانپەڕاند…
له ژیانمدا هەرگیز نەترساوم لەم شەپۆله نەبێت …!
بەڕاستی شەپۆلێکی تا بڵێیی ترسناک و بەهێز بوو، ڕەحمی خودای گەورەبوو نەبووە کارەساتێکی سروشتی …!