کۆڵبەرێکی تر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران
ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مەفەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.8.13 سەربازانی ئێران لە سنووری (هەنگەژاڵ)ی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە..
لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی “هادی خدری” خەڵکی گوندی “زێویە” گیانی لە دەست داوە. بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) لە مانگی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش کۆڵبەران کوژراون و 14 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون