وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی باران بارین ئاشکرا دەکرێت

کەشناسی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای
سبەی راگەیاند و دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و لێزمە باران و تاوەبارانی بەهێز و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەشەوە کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو، شەپۆلى باران بارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکە و ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، هەندێک کات ئاسمان هەور دەبێت، ئەگەرى تەزرە بارین هەیە بە هۆى نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما بە گشتی سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :20 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17پلەى سیلیزى

کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى

زاخۆ :18 پلەى سیلیزى

سۆران : 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر