حکومەت لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی پێکدەهێنێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دەڵێت: بڕیاریانداوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و دەرخستنی راستییەکان بۆ ئەو رووداوانەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دروست بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی وەستانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و دواتریش ئەو هێرشەی لە نزیک فڕۆکەخانە روویدا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو جموجووڵ و کارانە نیین کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکرێن و لە دەرەوەی یاسا بەرکارەکانی حکومەتن؛ ناکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو کار و جموجووڵانەی فڕۆکەخانەی سلێمانی نەبێت.

ھەواڵی زیاتر