ئەنجومەنى وەزیران لەبارەی پێشێلکاریی وڵاتانى دراوسێ کۆدەبێتەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و 

تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو.

لە بڕگەی یەکەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتیان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە ڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.

بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

ھەواڵی زیاتر