لەبارەی پشووی زانکۆ و قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی ڕایگەیاند، پەروەردە پشووی سەرتاسەری راناگەیەنێت و دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە ئەگەری نالەباری کەشوهەوا لە سنوورەکانیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پشوو لە سنوورەکانیان رابگەیەنن

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا پشوى فەرمى ڕابگەیەنن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەگەر دروستبوونی لافاو هەیە.

ھەواڵی زیاتر