سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە ڕایگەیاند، کە تەرمی دوو کەس گەیەندراونەتە نەخۆشحانەکە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مینێک لەشاخی تەوەنێی سەربەناوچەی هەورامان تەقیوەتەوە، بەھۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە”.
لەبارەی ناسنامەی ھەر سێ کەسەکەوە سەرچاوەکە وتی کە “دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەن “.