کەشناسێک باسی باران و لافاوە مێژووییەکە دەکات لە کوردستان

سیروام ساڵح عەلی کەشناس رایگەیاند، له شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەوە تاوەکو نیوەڕۆی پێنجشەممە بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی بەهێزی پەستان نزمی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست و هاتنی شێیەکی زۆری خولگەیی ناوبەناو ئەگەری بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەو هەندێ کات تەرزه هەیە لە سەرانسەری ناوچەکانی گەرمیان.
راشیگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باکووری گەرمیان ئەگەر هەیه زیاتر 150 ملم باران ببارێت، کەمترین بڕی پێشبینیکراویش لە دەشتەکانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان 60 ملم کەمتر نییە بەپێی پێشبێنییەکان تا ئەم ساتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە یان شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ئەگەری لافاوی زۆر هەیە لە تەواوی چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکان و ناوچە نزماییەکانی شارو شارۆچکەکان، بەکارهێنانی ڕێگاخاکییەکان و ئەو ڕێگایانەی چەم و دۆڵ و پردیان لەسەرە لەو ماوەیەدا پڕ مەترسین.

                 #
ھەواڵی زیاتر