وەزیری پەروەردە پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەقی پەیامەکەی وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی :

1- لەبەر بەرژەوەندی قوتابییان و خوێندکاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردووه‌ته‌وه‌، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( رۆژ نا رۆژێک) دابنێن، بەجۆرێک  لە رێکكەوتی 20ـی 4ـی 2023 دەستپێبکات و لە رێکكەوتی 10ـی 5ـی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.

2- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە رۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە، دابەشدەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.

3- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.

ئالان حه‌مە سه‌عید ساڵح

وەزیری پەروەردە

ھەواڵی زیاتر