شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سادق عەتییە، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ روو لە هەرێم دەکات و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە کەشوهەوای بەشێک لە شارەکانی هەرێم هەوری تەواو دەبیت و پێشبینی بارانێکی کەم لە ناوچە جیاوازەکان و شاری دهۆک و هەولێر و موسڵیش دەکرێت.

دووشەممە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و کاریگەرییەکانی کەشێکی ناسەقامگیر کە لەئەنجامی پاڵەپەستۆی هەوا کە لەچینەکانی سەرەوەی ئاسمانی هەرێمدا دروست دەبێت دەردەکەوێت و بەشێوەیەکی جیا جیا کاریگەری لەسەر کەشی شارەکان دەبێت.

وتیشی، لە رۆژەکانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە شەپۆلی بارابنارینەکە چڕتر دەبێتەوە و پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و موسڵ و دهۆک و سەلاحەدین و بەغدا و دیالە و ئەنبار و واست زۆرترین بارانیان لێدەبارێت و ئەگەر هەیە لافاو لەو پارێزگایانە دروست ببێت.

ھەواڵی زیاتر