زیاتر لە 60 هەزار وانەبێژ دەکرێنە هەمیشەیی

وەزارەتى پەروەردەى عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنى هەمیشەیی زیاتر لە 60 هەزار وانەبێژ و رایشیدەگەیەنێت؛ لە پلانیایندایە مەلەفى وانەبێژان بە تەواوەتى چارەسەر بکەن.

فەلاح قەیسى، بریکارى ئیداریی وەزارەتى پەروەردەى عێراق ڕایگەیاند؛ ژمارەیەک وانەبێژى دیکە لەسەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتییەکانى رەسافەى دوو و کەرخى سێ و زیقار و واست و میسان جێگیر کراون و کراونەتە هەمیشەیی.

ڕاشیگەیاند؛ بە دامەزراندنى ئەم 60 هەزار و 73 وانەبێژە و کردنیان بە هەمیشەیی، لە ئێستادا ژمارەى وانەبێژان گەیشتوەتە 171 هەزار.

وتیشی: وەزارەتى پەروەردەى عێراق پێداگرە لەسەر تەواوکردنى مەلەفى وانەبێژان و کاردەکەن لە وردبینیکردنى وانەبێژاندا تا بتوانن لەورێگەیەوە کۆتایی بە کێشەى وانەبێژان بهێنن.

ھەواڵی زیاتر