وەستا حەسەن کۆچی دوایی کرد
وەستا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەستا حەسەن، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشك، رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی كرابوو.
وەستا حەسەن، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بووە، هەروەها لە كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا.