لە هەولێر بەروبوومی چوار وەرزە بەرهەمدەهێنرێت

ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۰۲۳/٤/٥ بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، بەیاوەری ستافێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی عەلوەی هاوچەرخی هەولێری کرد.
سەردانەکە بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو بۆ چۆنیەتی کار و پرۆگرامی کۆمپانیای گرین ئێستلاند، کە تایبەتە بە چەند پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی هاوچەرخ لە ناویدا بە دواداچوون بۆ هەنگاوەکانی کارابوونی لقی سەنتەری جیهانی باخداری WHC وەک گەورەترین ناوەندی پەرەپێدان باخداری و بەرهەمهێنان و توێژینەوەی بەرەوبومە کشتوکاڵیەکان ،هەروەها بەدواداچوون کرا بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەرووبومی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی هوچەرخ و مۆدێرن

شاندەکە هەموو بەشەکانی عەلوەکەیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە ئاشنای چۆنیەتی کارەکانی گروپی ناوبراوبوون کە ڕۆژانە خەریکی بەرهەمهێنانی بەروبومی خۆماڵین لەهەرچوار وەرزی ساڵ.

لەبارەی پڕۆژەکەوە ب.گشتی هەڵکەوت عبدالرحمن ڕایگەیاند : ئەم پڕۆژەیە خەرمانێکی گرنگی بەرهەمهێنان و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە لە هەرێمی کوردستان و دەبێتە کاروانێکی باشی بەرهەمی ستراتیژی و بەردەوامی بەرهەمهێنان لە هەرچوار وەرزی ساڵدا.

ھەواڵی زیاتر