سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومەتی هەرێم له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپاردەی مەسرور بارزانی و لەسەر داوای توركیا و له رێگه‌ی كونسوڵی گشتیی توركیاوە كه داوایانكرد هاوكاری و پێویستیی پزیشكی‌یان پێشكه‌شبكه‌ین، 50 تۆن هاوكاریی ده‌رمان و پێویستیی پزیشكی دابینبكه‌ین و رەوانەی توركیا دەكرێت.
ڕاشیگەیاند، ئه‌و ده‌رمانانه 254 جۆرن و به فلته‌ری كوالێتیی كۆنترۆڵدا رۆیشتوون و رێكخستنه‌وه و پشكنینی وردیان بۆ كراوه و به ئاستێكی به‌رز له رووی كوالێتی و جۆرییه‌وه پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.