مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنی نەوت هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی و جێگەی خۆشحاڵییە. بەو بۆنەوە پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و پەرۆشیی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و دەستخۆشیان لێ دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە لیژنەی تایبەتی گفتوگۆ و هونەری هەردوو حکومەت دەکەین کە لە گشت قۆناغەکاندا بەوردی و بەرپرسیارانە کاریان کردووە.

هیوادارین ئەو رێککەوتنە کۆتایی بە سەرجەم کێشەکان بهێنێت و لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستاندا بێت. ئێمە لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری لە هەوڵ و کۆششەکانی هەڤاڵی بەڕێزمان مەسرور بارزانی دەکەین لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەم هەنگاوە و چارەسەرکردنی کێشەکان سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە هەموو بوارەکاندا.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ـی٤ـی٢٠٢٣0

ھەواڵی زیاتر