باڵکێش ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بڵاو دەکاتەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتوە، حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر چوار خاڵی سەرەکی ڕێککەوتوون کە ڕێککەوتنەکە بە کاتی وەسف کراوە.

رێكکەوتنەکە بەم جۆرەیە

1.جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ دەدرێت بە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کەسە دیاری دەکات.

2.حساب بانکیەک دەکرێتەوە و پارەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەوێ کۆدەکرێتەوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان یان کەسێک ئەو رای سپاردبێت دەتوانێت ئەو پارەیە بەکار بێنێت.

3. پێکهێنانی لیژنەیەکی چوار کەسی، لە کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوت و دوو ئەندامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کاریان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

4.ئەم لیژنەیە کار بۆ دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز دەکات.

ھەواڵی زیاتر