لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە ڕوونکردنەوە دەدرێت

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەشەخۆراکی مانگانەی ڕەمەزان نزیکەی نیوەی زیاتری ئامادەکراوە و وەزارەتیش دەستیکردوە بە دابەشکردنی ماددەکان لە ناوچە هەژارنشینەکان.

ڕاشیگەیاند، لیژنەکانی ئامادەکاری و دابەشکردن لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە لە ڕادەستکردنی سەبەتەی خۆراكی خێزانی تا درەنگانی ئێوارە و تەنانەت بریکارەکانیش ناچاردەکرێن تا درەنگ بمێننەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان پشکەکانی خۆیان وەرگرن.

ھەواڵی زیاتر