زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممە، درێژە پێدانە بە گفتوگۆکانیان لەسەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.
رۆژی 26/3/2023، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد”.
لە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: “18/11/2023 وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا”.