حەوت خاڵ لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت:
١- هه‌رێمی کوردستان، به‌پێی چاودێری و نرخی (کۆمپانیای سۆمۆ)ی نه‌وتی عێراقی، نه‌وت به بازاڕ ده‌کات.
٢- هه‌رێمی کوردستان، سه‌رجه‌م حیسابه بانکیه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت داده‌خات، حیساب بانکیه‌کی نوێ ده‌کاته‌وه، بۆ داهاتی فرۆشتنی نه‌وته‌که‌ی، حکومه‌تی عێراق له‌م حسابهدا (چاو‌دێر) ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجی پاره‌ی حسابه‌که، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
٣- هه‌رێمی کوردستان، گرێبه‌سته‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی نه‌وت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، سه‌رله‌نوێ گرێبه‌ستی نوێ ئه‌نجام ده‌دات، به ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌رێکی (سۆمۆ).
٤- هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌ر دۆخی دارایی خۆی، قه‌رزی کردووه له کۆمپانیاکانی نه‌وت، دوای وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی قه‌رزی کۆمپانیاکانی نه‌وت، ئه‌و دۆسیه له چوارچێوه‌ی یاسای نه‌وت و گازی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌کرێ.
٥- هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی حکومه‌تی عێراق، پابه‌ند ده‌بێت به هه‌موو بڕیار و رێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی نه‌وت و وزه، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی ئۆپیک بۆ نه‌وت و وزه.
٦- هه‌رێمی کوردستان، له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی خۆیه‌وه، هاوکاری ته‌واو ده‌کات، بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکی.
٧- جێگری (سۆمۆ) پشکی کورد ده‌بێت و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و جێگره دیاری ده‌کات.