میدیای سەر بە لاهور شێخ جەنگی دەڵێ: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دیاردی ناشارستانی لەسلێمانی زیاتر سەرهەڵدەدەن،لەئێستادا دیاردەیەک پەیدابووە کەپێی دەڵێن میکزەمینی جام ڕەش .
رایگەیاندووە، ئەم ئۆتۆمبێلانە زۆرینەیان بێ سەرەتان واتە ژمارەیان نیە،لەناو کوچەو کۆڵانەکانی سلێمانی بڵاوبونەتەوەو جامیان ڕەشکراوە،ئەمەش لەکاتێکدایە کە پۆلیسی هاتوچۆ قودرەتی ئەوەی نیە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات،چونکە هەرقافڵەیەو هی بەرپرسێک یان بەناو فەرماندەیەکی بێ ئەستێرەیە.
دەشلێت: دەسەڵاتدارانی سلێمانی ئەگەرچی بەردەوام بانگەشەی سەقامگیری و ئاسایش دەکەن،بەڵام قافڵە میکزەمینیە جامڕەشەکانی خۆیان بونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان و هیچ ئیرادەیەکیش بۆ بنەبڕکردنی ئەمدیاردە ناشارستانیەتیە نیە.