شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه

بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی ساردی جەمسەری و گەشتنی شەپۆلێکی بارانبارین لەدەریای ناوەڕاستەوه بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکەم لەسبەی هەینی کاتەکانی نیوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات ، بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەرییەکە پێشبینی دەکەم پلەی گەرما بەڕێژەی 8 بۆ 11 پلە سلیزی ڕوو لەنزم بونەوە بکات هەربــۆیه پێشبینی بەفربارین دەکەم لەنیوەڕۆکەی لەتەواوی ناوچە شاخاویە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین وە لەسەنتەری شارەکانیش باران دەبارێت هەندێک جار بارانی باش دەبارێت

لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەی هەینی بەهۆی قوڵبونەوەی بارستە هەواساردەکە پێشبینی دەکەم بەفربارین دابەزێتە ئەوو شوێنانەی بەرزیان لە سەرووی 870 بۆ 900 مەترەوەیە ئەگەری بەفربارینی هەیە واتا ئەم شوێنانە بەرگی سپی دەپۆشن [ پێنجوێن ، وەرتێ ، کۆڕەک ، سەفین ، چیای گارە ، هەورامان ، باڵەکایەتی ، ماوەت ، چوارتا ، سیدەکان ، بارزان ، ئامێدی ، بامەڕنێ ، چمانکێ ، شاخی پیرەمەگروون ] ڕێژەی بەفربارین لەناوچە شاخاویەکان بەڕێژەی 7 بۆ 15 سم بەفر دەبێت

لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری بەفربارین بەشێوەی کەمتر دەکرێتەوه لەسەنتەری [ سلێمانی ، هەڵەبجە ، سۆران ، پیرمام ، هیران ، قەرەداغ ، گرپچنە ] وە ڕێژەی بەفرەکە لەسەنتەری شارەکان کەمە ئەگەر ببارێت واتا لەنێوان 0.8 بۆ 1.2 سم دەبێت

پلەکانی گەرما بەڕێژەی بەرچاوو نزمەبێتەوه و پێشبینی نزمترین پلە بۆ سبەی شەوو بەم شێوەیە دەبێت

پارێزگای دهۆک 2-
پارێزگای هەولێر 1-
پارێزگای سلێمانی 2-
پارێزگای هەڵەبجه 3-
پارێزگای کەرکوک 3 پلە
ئیدارەی سۆران 5-
ئیدارەی گەرمیان 4 پله
ئیدارەی ڕاپەڕین 3-
ناوچە شاخاویەکان 7- بۆ 11-

بۆسبەی هەینی خێرای با چالاکه بەڕێژەی 28 بۆ 33 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا

پێشبینی بڕی بارانبارین بۆ سبەی لەشارەکانی کوردستان🔻

پارێزگای دهۆک 7 بۆ 15 ملم
پارێزگای هەولێر 5 بۆ 10 ملم
پارێزگای سلێمانی 6 بۆ 9 ملم
پارێزگای هەڵەبجه 10 بۆ 15 ملم
پارێزگای کەرکوک 5 بۆ 7 ملم
ئیدارەی سۆران 10 بۆ 17 ملم
ئیدارەی گەرمیان 1 ملم بۆ 4 ملم
ئیدارەی ڕاپەڕین 6 بۆ 15 ملم

کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بۆ ڕۆژی شەمە 1ی4ی2023 کۆتای پێدێ بەڵام کاریگەری سەرمایەکە بەردەوامە و ڕۆژی یەکشەمە 2ی4ی2023 کۆتای پێدێ ، واتا شەوی هەینی و شەوی شەمە ئەگەری ڕوودانی زوقم و بەستن هەیە .

لەکۆتایدا ؛ والله اعلم خوداش زاناترە

لەکاتی گەشتنی ڕووماڵم دەبێت

محەمەد کەلاری

ھەواڵی زیاتر