جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆچوونمان وایە گرفتی هەناردەی نەوت لە کاتێکی نزیک چارەسەر ببێت.
جوتیار عادل راشیگەیاند، وەک بەدیلی نەوتیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەی بە کەرتەکانی دیکەی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان داوە، ئیتر نابێت بۆ مووچە، تەنیا پشت بە داهاتی نەوت ببەستین”.