پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەو فۆڕمانەی لەلایەن کرێنشینان پڕکراونەتەوە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا تیروپشکی بۆ دەکرێت و پاشان دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
راشیگەیاند، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان، لە ھەولێر دوو شوێن بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان دیاری کراون ئەوانیش ناوچەی گەڕەسۆر لە بنەسلاوە و باغلو منارەیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەکرێت و دواکەوتنی پڕۆژەکەش بۆ گۆڕینی ڕەگەزی زەوی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆکارێکی دیکەی نەبووە. لە ئێستاشدا ئامادەکاری تەواو کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکیدا وەبەرھێنەر دەست بەجێ بەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو فۆرمانەی کە لەلایەن کرێنشینانیش پڕکراوەتەوە لە دیوانی پارێزگای ھەولێر تیرۆرپشک بۆ ناوی کرێنشینان دەکرێت و دواتر دەست بە پرۆژەکە دەکرێت.