لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزاردینار وەر بگرن

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا هەموو هاووڵاتییەك بە مەرجی پێشكەش كردنی بەڵگەنامەی فەرمی، بتوانێت دۆلار بە نرخی فەرمی (100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) لە كۆمپانیاكان و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكڕێت.

بانكی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و نووسینگەكان، جەختی كردۆتەوە لە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان، بەلام بەو مەرجەی لێكۆڵینەوە بكرێت لە ناسنامەی ئەو كەسەی دۆلار دەكڕێت و ئەو بەڵگانەی پێویست پێشكەشیان بكات تاوەكو لەلایەن كەسی ترەوە دۆلارەكە بەكار نەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو پابەندی ئەو ڕێكارە نەبێت پێدانی دۆلار پێی ڕادەگیرێت و ڕەوانەی لیژنەی سزا دەكرێت بۆ غەرامەكردنی سەرپێچیكاران.
لای خۆشیەوە، بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەمەودوا هەموو هاووڵاتییەک ئەتوانیت بە نرخی فەرمی دۆلار وەربگرێت.

ھەواڵی زیاتر