ئاگەدارییەک بۆ شۆفێرانی ‘مەلیکە’

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بەو شۆفێرانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی ‘مەلیکە’ ـن.

لە ئاگادارییەکەدا داوا لەو شۆفێرانە کراوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری ‘مەلیکە’ـیان هەیە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەیان کراوە، سەردانی سکانەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بکەن، بەمەبەستی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان لە 30ـی ئاداری 2023 دەستپێدەکات تاوەکو 30ـی نیسانی 2023 بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریشیدا لەوەی هەر شۆفێرێک سەردانی سکانەری هاتوچۆی هەولێر نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت.

تۆیۆتا کراون جۆرێک ئۆتۆمبێلە کە بە (مەلیکە) ناسراوە و مۆدێلیان لە خوار مۆدێلی رێگەپێدراوە، ژمارەیەکی زۆریان لەڕێگەی سنووری پارێزگای سلێمانی داخڵی هەرێمی کوردستان کراون.

ھەواڵی زیاتر