شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان لە درەنگانی شەوی پێنج شەمە هەیە , لە ئێستادا کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردە گەیشتۆتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا کە سەرچاوەکەی جەمسەری باکوورە بۆیە پێشبینی دەکرێت سبەی لە درەنگانی شەودا ئەو بارستە هەوایە ساردە بگاتە سەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان لە رۆژی هەینی تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کاریگەر بێت.

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ئەم بارستە هەوایە ساردە، پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک نزم دەکاتەوە و پێشبینى دابارین هەیە بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زووى رۆژى هەینى کەمێک باران و بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت .

لەگەڵ بەردەوامى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى شەپۆڵێکى بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە 2000 مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت .چڕترین ماوەى بەفر بارین دەکەوێتە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە .ئاستى بەفرى پێشبینیکراو لە نێوان (5-15)سم دەبێت رۆژى شەممە نزمترین پلەکانى گەرما لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەى سیلیزى وە لە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت  .

ھەواڵی زیاتر