شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی نەوت و درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

جوتیار عادل ڕاشیگەیاند، شاندەکە پێکهاتووە لە ، وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت وسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

لە پاش بڕیارەکەى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، ئەمە دووەمجارە شاندى هەرێم سەردانى بەغداد دەکات، یەکشەممەى رابردوو شاندێک بە سەرۆکایەتى وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە شێواز و میکانیزمى تازە کرد بۆ هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان کە چوار رۆژە بەهۆى بڕیارى دادگا نێودەوڵەتییەکەى پاریسەوە راگیراوە.

ھەواڵی زیاتر