یەکێتی زانایان زەکات و سەرفیترەی دیاریکرد

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام، رێژه‌ی سه‌رفیتره‌، زه‌كات و فیدییه‌ی به‌رۆژوو نه‌بوونی دیاریكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

یه‌كه‌م: رێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.

دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ رۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (7.200,000) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.

ھەواڵی زیاتر