شاخەوان عەبدوڵا پەیامێکی بڵاو کردەوە

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

سوپاس بۆ خودا ئیستا کەنزیک کاتژمیر ٤ شەوە دەنگدان لەسەر یاسای هەلبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پاریزگاکان تەواو بو ، بەشێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمیری سالی ١٩٥٧ دەکریتە بنەما بۆ دەست نیشان کردنی هاولاتیانی شارەکە و هەروەها سەرگەران کە دوای ٥٧ لکێنراوە بەکەرکوکەوە دیسان دەبنە بەشیک لەخەلکی شارەکەو مافی دەنگدانیان دەبیت وبەناو زیاد کران بۆ پرۆژەکە ، جگە لەوە ئەوەی مادەی ١٤٠ کردوە یان تەنها مامەلەی پێشکەش کردوەو مافی دەنگ دانی هەیە هەروەها ئەوەی پێش ٢٠٠٣ لەکەرکوک بوەو نفوسی شارەکانی دەرەوەی کەرکوک بوەو ٥٧ ی کەرکوکەو تەرحیل نەبوە بەلام بتاقەی کەرکوکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە ، هەروەها هەموو ئەو هاولاتیانەی هێنراونەتە کەرکوک و بەئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان رەشکراوەتەوە لادەبرین و مافی دەنگ دانیان نییە ، لیرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیونانە دەکەم لە کوردو دەرەوەی کورد کە هاوکار بون لەدەنگدان بۆ ئەم پرۆژە یاسایە ،
هەروەها بۆ یەکەم جارە لەبابەتی دابەش کردنی پۆستەکان ٣٢٪ هەلگیرا .
ماوەتەوە بلیم بەپێ یاسا ئەو دەسەلاتەمان لەسەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانیت هەلبژاردن لە پارێزگایەک دوا بخات کە خەڵکانیک ئامانجیان بوو، پیرۆزە لەخەلکی شارەکەم .

ھەواڵی زیاتر