کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبوونی ١٨٩ پەرلەمانتار دەستیپێکردوە و تەوەری دانیشتنەکەش تەواوکردنی دەنگدانە لەسەر بڕگە و ماددەکانی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان کە لە دانیشتنی ھەفتەی رابردوودا چەند بڕگە و مادەیەکی یاساکە پەسەندکران.
ھاوکات د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تەواو بووە، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ھاتوونەتە ناو ھۆڵی کۆبوونەوەکەوە و ھەوڵی تێکدانی کۆبوونەوەکەیان داوە.