باران دەوامی دوو پارێزگای عێراقی راگرت

هەریەک لە پارێزگاکانی زیقار و ئەنبار بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە سبەی دووشەممەیان لە سەرجەم دامودەزگاکان و قوتابخانەکان کردە پشووی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئازاری 2023 عەلی فەرحان دلێمی، پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند “سبەی دووشەممە 27ی ئازار بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت و قوتابخانەکان دەوام نابێت و پشووە “.

محەمەد هادی غەزی، پارێزگای زیقاریش رایگەیاندووە “بەهۆی گەردەلول و هەورەبروسکەوە سبەی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت دەوام رادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت “.

ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بارانێکی بەخوڕ چەند ناوچەیەکی عیراق و هەرێمی گرتووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر