وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەدان سەبارەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/3/26 وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ( كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) سەردانی بەغدادیان كرد.
بە پێی زانیارییەكان دوای رێككەوتنی هەرێم بەغداد پرۆسەی رەوانەكردنی نەوتی هەرێم و نەوتی كەركوك لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە دەستپێدەكاتەوە.